Abdullah Shukur
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیھانی بە رەگەز ئیرلەندی، شینید ئۆکانر موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی Irish Postی ئێرلەندی، ئۆکانر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ھەوادارانی راگەیاندووە کە ئەو وازی لە ئایینی کریستیانی کاسۆلیکی ھێناوە و ئایینی ئیسلامی ھەڵبژاردووە.
ئۆکانر رایگەیاندووە "شانازی بە موسڵمانبوونم دەکەم. ئەمە ئەو ئەنجامەیە کە ھەر کەسێک پێویستە پێی بگات. گشت دەقە پیرۆزەکان ئێمە بۆ ئیسلام دەبات. ئیسلام گشت کتێبە پیرۆزەکانی دیکە بێ پێویست دادەنێت".
ئەو گۆڕانیبێژە تەمەن ٥١ ساڵە رایگەیاند کە ناوێکی دیکە بۆ خۆی دەدۆزێتەوە و لەمەودوا ناوی "شوھەدا داڤید" بەکاردەھێنێت.
بەم پێیەش ئۆکانر بە ناوی شوھەدا لە تویتێکی دیکەدا وێنەی خۆی بە باڵا پۆشی بڵاوکردەوە.
شوھەدا داڤیت ئایەتێکی سورەتی بەقەرەی لە قورئان پیرۆز بڵاوکردەوە کە تێدا حەزرەتی موسا دەفەرمێت "پەنا بەر بەخوا بەرامبەر بوونم بە یەکێک لەو نەزانانە".
ھاوکات داڤیت ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە تیایدا بە شێوازی خۆی بانگ دەدات.
شینید ئۆکانر لە ساڵەکانی ١٩٩٠ ئایینی کریستیانی کاسۆلیکی ھەڵبژارد و ناوی خۆی لێنابوو ماگدا داڤیت.