Abdullah Shukur
30 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2018
پەکین - AA
وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، ئەو دەستکەوتانەی لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوو لە پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ ئەمریکا بەدەستھێنراون، ئاسان نەبووە و راشیگەیاند ئەوان ئامادەن لەسەر بنەمای ھاریکاری و ھەماھەنگی و سەقامگیری پەرە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان لەگەڵ واشنتۆن بدەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لو کانگ رایگەیاند، ئەو دەستکەوتانەی لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوو لە پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ ئەمریکا بەدەستھێنراون، ئاسان نەبووە و پێویستە ئەزموونی پێویست لەمبارەیەوە وەربگیرێ.
لە راگەیەنراوەکەیدا لو کانگ ئاماژەی بەوە کردووە "پێویستە ھەردوو لایەن بە لۆژیکانە و بێ لایەنانە سەیری مەبەستی ستراتیژی یەکتر بکەن. پێویستە پەیوەندی ستراتیژی بەھێز بکەن و متمانەی ستراتیژی لە بەرامبەر یەکتر بەرەو پێش ببەن".
راشیگەیاند کە ئەوان ئامادەن لەسەر بنەمای ھاریکاری و ھەماھەنگی و سەقامگیری پەرە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان لەگەڵ واشنتۆن بدەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاشکرایشی کردووە کە دوای ئەو ماوە درێژەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ئێستا پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین لە خاڵی دەستپێکێکی نوێ دایە و ئەوان ئامادەن گشت ئەو پرسانەی لە نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی چین، شی چینگ پینگ لە لووتکەی جی-٢٠ رێککەوتنی لەسەر کرابوو، بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.