Haydar Hadi,Hemın Othman Mohammed
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2016
به‌غدا
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت كه له سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگار كردنی مووسڵ له ده‌ست چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، تا ئێستا سێ هه‌زار و 802 كه‌س له ناوچه رزگاركراوه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كۆچیان كردووه.
كۆمیته‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، دوێنێ 904 كه‌سیان له به‌ره‌كانی باشیك و گه‌یاره گواستووەته‌وه بۆ كه‌مپی ئاواره‌ی زهلیكان، كه ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی شێخانی باشووری مووسڵ.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، جاسم عەتیه، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و که‌مپانه‌ی دروستكراون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مووسڵه‌وه ئاواره ده‌بن، 300 هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرن.