Abdullah Shukur
24 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
مەدرید - AA
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی ١٣ـی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی ئیبار بووە و یارییەکەش بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندی ئیبار کۆتایی هات.
لە گێمی یەکەم و بە دیاریکراوی لە خولەکی ١٦ی یارییەکەدا، گۆنزالۆ ئاسکالانتێ گۆڵێکی بۆ یانەی ئیبار تۆمارکرد و ئەم گێمە بەو ئەنجامە کۆتایی ھات.
دواتریش لە خولەکی ٥٢ی گێمی دووەمی یارییەکەدا، سێرجی ئینریچ گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد، ھەر پێنج خولەک دوای ئەم گۆڵەش یاریزانی یانەی ئیبار، ئێنریکی گارسیا گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندی یانەی ئیبار کۆتاییھات.