Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
02 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2016
حەلەب
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا ناوچەی سەڵاحەدینی سەر بە حەلەب-یان بۆردومان کرد كە لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن دایە و لە ئەنجامدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسێکی بەرگری شارستانی ئیبراهیم ئەبو لەیس لە حەلەب لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا بۆردومانی خەستی ناوچەی سەڵاحەدینی سەر بە حەلەبیان کردووە کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن دایە و ناوچەیەکی سڤیلە.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە لە هێرشەکەدا ٥ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە کە ژن و منداڵیان لەناودایە.
ئەبو لەیس ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا دوو کەس لەناو داروپەردووی بینا رووخاوەکاندان و تیمەکانی بەرگری شارستانی لەهەوڵی رزگار كردنیان دان.