Mohammed Baqi Hussein
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
ئه‌نقه‌ره
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، جێگری باڵیۆزی سوید، هێڤینگ كلارا هۆگ لۆمی له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، بانگهێشتكردنه‌كه په‌یوه‌ندیی به‌و روونكردنهوانهوه هه‌یه كه دیپلۆماتكاری سویدی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، مارگۆت وۆڵسترۆم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاویكردووه‌ته‌وه گوایه له توركیا رێگه به به‌كارهێنانی منداڵی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵ ده‌درێت.
وۆڵسترۆم له تویته‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردبووه‌وه كه نووسیویه‌تی،"پێویسته ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئازادیی په‌یوه‌ندیی سێكسی به منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵ ده‌دات له توركیا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. منداڵان پێویستیان به پاراستنی زیاتر هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژی و به‌كارهێنانی سێكسی‌دا".
وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كه‌ی وۆڵسترۆمهوه رایگه‌یاند،"ئه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كه كه له‌سه‌ر درۆ و زانیاریی هه‌ڵه بنیاتنراوه و له سیاسەتمەدارێک بە پلەی وه‌زیری ده‌ره‌وه ناوه‌شێته‌وه".
هه‌روه‌ها چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه حكوومه‌تی توركیا سووره له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی منداڵان و گوتی: "په‌رله‌مان یاسایه‌كی نوێی په‌سه‌ندكردووه كه سزای به‌كارهێنانی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵ قورس‌تر ده‌كات".