Abdullah Shukur
30 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2016
ئیستانبوڵ
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە چالاكییەكانی یادكردنەوەی ١٠٠ ساڵەی سەركەوتن لە شەڕی كوتی عەمارە وتارێكی پێشكەش كرد.
ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: "چالاكییەكانی كوتی عەمارە وەك جێگرەویەك بۆ جەژنی سەرورەی نیشتمانی و منداڵ لە ٢٣ی نیسان نیشان درا. ھاوكات بە ھیچ شێوەیەك جێگرەوەی ئەو نییە. ئەم جەژنانە لە یەكتر جیاناكرێنەوە. ئەوەی كە كوتی عەمارە و شەڕی چەناككەلە تێنەگات ئەوا لە جەژنی ئیرادەی نەتەوەیی و سەروەری نیشتمانی تێناگات. جەژنی سەروەری نیشتمانی و منداڵ لە ٢٣ی نیسان جەژنی ھەموومانە و سەركەوتنی كوتی عەمارەش سەركەوتنی ھەموومانە".
داودئۆغڵو گوتیشی: " شەڕی كوتی عەمارە سەركەوتنێكی ھەمیشە لە یادە. بەڵام ھزری توركیای كۆن نەیویست بیر لەم سەركەوتنە بكاتەوە. بە شێوەیەكی سیستەماتیكی ھەوڵی لەبیركردنی ئەم سەركەوتنە درا. بەڵام ئەمڕۆ لە ژێر سایەی سەركۆمار دووبارە ئەم سەركەوتنە وەبیر گەلەكەمان دەھێنرێتەوە".