Abdullah Shukur
30 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
بۆینس ئایرس - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە لووتکەی G-20 بەشداری لە دانیشتنێکی تایبەتدا کرد.
ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەکانی لووتکەی G-20، دەستی بە دیدار و کۆبوونەوەکانی خۆی لە شاری بۆینس ئایرس پایتەختی ئەرژەنتین کرد.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەرژەنتین، ماوریسیۆ ماسری پێشوازی لە سەرکردەکان کرد، دواتریش ئەردۆغان لە وێنەگرتنی بە کۆمەڵ ئامادەبوو، پاشانیش بەشداری لە دانیشتنێکی تایبەتدا کرد کە لە میانی لووتکەکەدا بەڕێوەچوو.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەر دەستپێکی دانیشتنەکە، گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد، و هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لەگەڵ ئەردۆغاندا بوون.
سەرکردەکان لە دوای دانیشتنەکە، بەشداری لە رێوڕەسمی وتاری دەستپێکی لووتکە دەکەن کە لە لایەن سەرۆکی ئەرژەنتین پێشکەش دەکرێت.