Kasım İleri,Fahrettin İbrahim
17 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژ به داعش به فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا، مایلس جێگینس، له هه‌ژمارێكی نزیك له لایه‌نگرانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌سه‌ند (لایه‌ك) له‌سه‌ر پۆستێكیان ده‌كات.
مایلس، په‌سه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كردووه كه تێدا ڤیدیۆی خسته‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، مایلس رایگه‌یاند، “ناتوانم دڵنیابم له راستی ئه‌م ڤیدیۆیه كه له پۆسته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش بزانن كه لایك كردنم له‌سه‌ر پۆسته‌كه به مانای په‌سه‌ندكردنی نایا“.
گوته‌بێژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی دژ به داعش دواتر پهسهندهكهی له‌سه‌ر پۆسته‌كه لادا.