Yılmaz Öztürk
03 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی کۆچبەران، سەردانی تورکیا دەکات.
لەوبارەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە رایگەیەندراوێکدا روونیکردووەتەوە کە شاندەکەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەریەک لە نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆسێپ بۆڕێڵ و کۆمیسیاری یهكێتیی ئهورووپا بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، جانێز لێنارسیس پێکهاتووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، شاندەکەی یەکێتیی ئەورووپا لەمیانی سەردانەکەیدا کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ دوا پێشهاتەکانی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، هەروەها قەیرانی کۆچبەران لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تورکیا تاوتوێ دەکات.
دوێنێ دووشەممە شاندێکی باڵای ئەمریکا بەمەبەستی تاوێکردنی دوا پێشهاتەکانی رەوشی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تورکیا گەیشتە ئەنقەرە.
شاندەکەی لە نێردهی تایبهتی ئهمریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری و نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کێڵی نایت کرافت پێکهاتبوو.
تورکیا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی بەهار" دژبە هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد لە ئیدلب، ئەویش لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە لە ٢٧ی مانگی رابردوودا کرانە سەر هێزەکانی تورکیا و لە ئاکامدا، ٣٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا.