Ahmet Furkan Mercan
07 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2026
پڕۆژە بڕیاری ئازادی هاتوچۆ لە گەرووی هورموز کە پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرابوو، لە لایەن چین و ڕووسیاوە ڤیتۆ کرا.
پڕۆژە بڕیاری ئازادی هاتوچۆ لە گەرووی هورموز لە لایەن بەحرێن کە سەرۆکایەتی خوولیی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات، پێشکەش و داواکرابوو کە بە هەماهەنگی ڕێکارەکانی بەرگریی لە گەرووەکە بگیرێتە بەر.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ پڕۆژە یاساکە کرا و ١١ وڵات دەنگی ئەرێنی و هەرکام لە کۆلۆمبیا و پاکستان دەنگی بێ لایەنیان بەکار هێنا.
هەرکام لە وڵاتانی ڕووسیا و چین کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشن، پڕۆژە بڕیارەکەیان ڤیتۆ کرد.