Heman Hussein Yaseen
25 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەھای دۆلار بەرامبەربە دیناری عێراقی بەرزبووەوە و لەئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی شاری ھەولێر بە ١٥٥ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای تاک نرخ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، لەئێستادا بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٥ ھەزار و ٥٠٠ دینارە لە کاتێکدا ئێوارەی دوێنێ لەمیانی داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، بەھای ١٠٠ دۆلار ١٥٣ ھەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی ١٤٦ ھەزار دیناری بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار دیاریی کردووە، بەڵام بەھای دۆلار لەو رێژەیە زیاتر ھەڵکشاوە.
هاوکات لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر، بەهای ١٠٠ یورۆ بەرامبەربە ١٦٢ هەزار و ٧٥٠ دینار بووە.