Deniz Çiçek Palabıyık
06 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەهمەت شیمشەک ئەوەی ئاشکرا کرد کە پڕۆگرامی ئابووریی لە سێ بنەمای سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە؛ دووبارە بنیاتنانەوەی دیسپلینی دارایی، هەنگاو بە هەنگاو دەستپێوەگرتنی دارایی بۆ کەمکردنەوەی هەڵئاوسانی ئابووریی و چاکسازییە بنیاتنەرانەکان.
شیمشەک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان روونکردنەوەی دەربارەی پڕۆگرامی ئابووریی خستەڕوو.
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا نووسیویەتی: "پڕۆگرامی ئابووریی لە سێ بنەما پێکدێت کە بریتین لە؛ دووبارە بنیاتنانەوەی دیسپلینی دارایی، واتە جگە لە کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکان، گەیاندنی کورتهێنانی بوودجە بە قۆناغێكی گونجاو بەگوێرەی بنەماکانی ماستریخت، هەنگاو بە هەنگاو دەستپێوەگرتنی دارایی بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەڵئاوسانی ئابووریی بۆ رێژەی یەک خانەیی لە ماوەیەکی مامناوەنددا و سیاسەتی داهاتی گونجاو لەگەڵ ئامانجی هەڵئاوسانی دارایی، هەروەها چاکسازی بنیاتنەرانە بۆ سەقامگیریی دارایی و بەهەمیشەیی کردنی هەموو دەستکەوتەکانی دیکە".