Mertkan Oruç
13 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2026
وەزیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، مەهمەد شیمشەک پێش کۆبوونەوەکانی بەهاری G20 و سندوقی نێودەوڵەتیی دراو (IMF)-بانکی جیهانی، لە نیویۆرک زنجیرەیەک دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی چڕ ئەنجام دەدات.
شیمشەک کە به‌مه‌به‌ستی بەشداری كردن لە کۆبوونەوەکانی بەهاری G20 و IMF-بانکی جیهانی سەردانی ئەمریکای کردووە، لە نیویۆرکەوە دەستی به دیدارەکانی کرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شیمشه‌ك بەشداری لە کۆبوونەوەیه‌كدا دەکات کە بە هاریکاریی سیتی گرووپ (Citigroup) و ئەنجوومەنی کاریی تورکیا-ئەمریکا ڕێکخراوە.
هه‌ر لە چوارچێوەی دیدار و كۆبوونهوەکانیدا لە نیویۆرک، شیمشەک لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی هەڵسەنگاندنی قه‌رز و وەبەرهێنەرە دیاره‌كانی جیهان کۆدەبێتەوە.