Dilara Karataş,Aynur Şeyma Asan
14 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
بەهۆی کارەکانیان لە بواری پێکهێنانی دامەزراوە و کاریگەریەکانیان لەسەر خۆشگوزەرانی، هەریەک لە دارۆن عەجەمئۆغڵو، سیمۆن جۆنسن و جەیمس ڕۆبینسن خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ٢٠٢٤یان بەدەستهێنا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لە ئەکادیمیای شاهانەی سوید بەڕێوەچوو، ناوی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ٢٠٢٤ ئاشکرا کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە بەهۆی کارەکانیان لە بواری پێکهێنانی دامەزراوە و کاریگەریەکانیان لەسەر خۆشگوزەرانی، هەریەک لە پرۆفیسۆری تورک د. دارۆن عەجەمئۆغڵو و پرۆفیسۆری بەریتانی د. سیمۆن جۆنسن و پرۆفیسۆری بەریتانی د. جەیمس ڕۆبینسن خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ٢٠٢٤یان بەدەستهێناوە.