Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت كه دوێنێ گه‌یشته 48.50 دۆلار و دواتر دابه‌زی، له ئێستادا نرخه‌كه‌ی له‌سه‌رووی 48 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
نرخی نه‌وتی برێنت له‌مڕۆدا دابه‌زی بۆ 47.88 دۆلار. له كاتژمێر 10.40 خوله‌كه‌وه به 48.40 دۆلار كڕیاری هه‌یه.
شیكاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری وزه‌ی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك له‌گه‌ڵ سعوودیه و وڵاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ بازاڕی نه‌وت بگه‌ڕێنێته‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وتی برێنت هه‌بووه، هه‌روه‌ها لێدوانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی نرخی نه‌وت هه‌بووه.
هاوكات شیكاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێده‌چێت زانیارییه‌كانی ستۆك كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كرێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر بازاڕ.
نه‌وتی برێنت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبێت له به‌رزبوونه‌وه، ئه‌وا نرخه‌كه‌ی له نێوان 48.60 و 49.20 دۆلار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر روو له دابه‌زین بكات ئه‌وا له نێوان 46.50 و 47.60 دۆلار ده‌بێت.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو جۆری خۆرئاوای تێكساس له ده‌ورووبه‌ری 45.85 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.