Sarmand Hameed
08 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2023
هەولێر - AA
دوای پەسەندکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی کارگێڕیی بانکی ناوەندی عێراق کە نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ھەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی دیاری کردووە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان رووی لە دابەزین کرد.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیارێکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی بانکی ناوەندی عێراقی پەسەند کرد کە نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ھەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی دیاری کردووە.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٦٠ هەزار دینار دەکڕا و بە ١٦١ هەزار و ٧٥٠ دینار دەفرۆشرا.
دوای بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک نرخی کڕینی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٦ هەزار دینار و نرخی فرۆشتنیشی گەیشتە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار.
لە کاتژمێرەکانی سەر لە ئێوارەوە تا درەنگای شەو، نرخی دۆلار هەڵبەز و دابەزینی کەمی بەخۆیەوە دەبینی و نرخی ١٠٠ دۆلار لەنێوان ١٤٥ بۆ ١٥٠ هەزار بەرهەڵەستی دەنواند.
لەکاتژمێر ١١ی شەو، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار دینار دەکڕا و بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دینار دەفرۆشرا.
بانکی ناوەندی عێراق دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرای کرد کە لە رۆژی چوارشەممەوە کار بە بڕیاری جێگیرکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکەن کە هەزار و ٣٠٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک دیاریکراوە.