Zana Natık Kerem
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی و بە 1328،8 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەكاندا، هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و داهاتی سەنەدەكانی ئەمریكا كە بەرزترین ئاستی لە چوار ساڵدا تۆماركردووە.
لە كاتژمێر 05:18 نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكاندا دابەزیوە و بە 1328،8 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
بەهای دۆلار لە بەرامبەر شەش دراو بە رێژەی لەسەدا 0،15 بۆ ئاستی 90،70 بەرزبووەتەوە.
هاوكات نرخی یەك ئۆنسە زیو لە بازاڕەكاندا دابەزی بە 16،74 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا، هەروەها نرخی یەك ئۆنسە پلاتینیش دابەزی و بە 926،56 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.