Sibel Morrow
11 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٣٩ دۆلار و ٧١ سەنت دابەزی و رۆژەکەی بە ٤٠ دۆلار و شەش سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٠٢ بەیانی ئەمڕۆ نرخەکە بەڕێژەی سەدا ٠،٢٧ دابەزی و گەیشتە ٣٩ دۆلار و ٩٥ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٣٧ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاوی کردونەتەوە، یەدەکەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا دوو ملیۆن بەرمیل زیادی کردوە.
لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا یەدەکەکان ملیۆنێک و ٤٠٠ بەرمیل کەمبکات.
بەم شێوەیە لە ئەمریکا خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی ئەو سوتەمەنییە.
چاوەڕوانییە نەرێنییەکان بەرامبەر ئابووری ئەمریکا و جێبەجێ نەکردنی پلانی بووژانەوەی ئابووری دوای پەتای کۆرۆنا بەو شێوەیەی چاوەڕێ دەکرا هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتە.
لە لایەکی دیکەوە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ لە ئەمریکا راگەیەندراون، بۆ جاری یەکەم لەو وڵاتەدا ژمارەی ئەو کەسانەی داوای مووچەی بێکارییان کردوە، هاوشێوەی هەفتەی رابردوو ٨٨٤ هەزار بووە. لەکاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا ئەو ژمارەیە ٨٤٦ هەزار بێت.