Hakan Çopur
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
واشنتۆن - AA
كۆشكى سپى ئاشكرايكرد بە ئامادەبوونى سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكوەزيرانى كۆسۆڤۆ ئاڤدوڵڵا هۆتى و سەركۆمارى سڕبيا، ئالساندەر ڤوسيج، لە رێورەسمێكدا رێككەوتنى 'ئاساييكردنەوەى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان لە نێوان هەردوو وڵات‌دا' واژووكرد.
لە كۆتايى ئەو گفتوگۆيانەى كە لە نێوان هەردوو وڵات بە درێژايى هەفتە لە كۆشكى سپى بەردەوامبوو، كۆسۆڤۆ و سڕبيا له‌سه‌ر ئاساييكردنەوەى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان رێككەوتن.
ئەو رێككەوتنە لەلايەن جێگرى گوتەبێژى كۆشكى سپى جود ديرێ-وە راگەيەنرا، لە رێورەسمێكدا لە نوسينگەى سه‌رۆك، و بە ئامادەبوونى خودی دۆناڵد ترەمپ واژووكرا.
لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی جود ديرێ-دا هاتووە "سەرۆك ترەمپ، رێككەوتنى سڕبيا و كۆسۆڤۆی سه‌باره‌ت به ئاساييكردنەوەى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان راگەياند. ئه‌مه رێككه‌وتنێكی دیكه‌ی مێژووییه كه له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بهیدهاتووه له‌پێناو ئەوەى جيهان ببێتە شوێنێكى كه ئاشتی و خۆشگوزه‌رانیی زیاتری تێدا بێت".
- تره‌مپ ستایشی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كرد
لە دواى ماوه‌یه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكى سپی، گوته‌كانی سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، له‌میانی رێوره‌سمی واژووكردنی رێككەوتنەكەدا له میدیادا بڵاوكرایه‌وه و رێككه‌وتنه‌كه‌ی به "رێككەوتنێكى مێژوويى" ناوبرد.
دۆناڵد ترەمپ خۆشحاڵیی خۆى لە بەرامبەر بە ئەنجام گه‌یشتنی گفتوگۆكانی نێوان هەردوو وڵات، كه ماوه‌یه‌كی درێژ بوو به‌رده‌وام بوون، ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ رۆژێكى مێژووييە. سڕبيا و كۆسۆڤۆ، لە چوارچێوەيەكى گشتگيردا گەيشتنە رێككەوتنێكى ئابووریى. گەيشتن بەم رێككەوتنە دەيان ساڵى خاياند چونكە كەس نەبوو كۆتايى بەم كارە بهێنێت. لەگەڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ئيدارەكەم، كارمان لەسەر ئەمە كردووه".
ترەمپ ئاشكراشیكرد، كۆسۆڤۆ پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل ئاسايى دەكاتەوە، سڕبيا-ش باڵيۆزخانەكهى بۆ قودس دەگوازێتەوە.