Hemn Baban
30 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2017
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان، شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت توركیا و ئێران ساڵانه بە بەهای 15 ملیار دۆلار كاڵا هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و توركیاش دوو هێنده‌ی ئێران كاڵا ههناردهدهكات، شێخ مسته‌فا روونیشی كرده‌وه "له‌كاتی ریفراندۆم توركیا و ئێران سنووره‌كانییان به رووی هه‌رێمی كوردستان داناخه‌ن".به به‌راورد به ساڵی 2015 و 2016 ئه‌مساڵ هاورده‌كردنی كاڵا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌ی 20 له‌سه‌د زیادی كردووه.
سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان، شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری داخستنی سنووره‌كانی هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران به هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه بڕیاره له 25ی ئه‌یلوولی داهاتوو له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات داخستنی سنووره‌كان زۆر دووره.
له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند "هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه زۆر به‌هێزكردووه، به تایبه‌ت هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران كه زۆرترین كاڵا له توركیاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت، پاشان له ئێرانه‌وه بۆمان دێت، ئێمه تێبینی ده‌كه‌ین به هۆی هه‌موو بار و زروفێكهوه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك داخستن و ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه نابێت، چونكه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كاڵا هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به تایبه‌ت توركیا و ئێران به پێویستی ده‌زانن كه‌وا سنووره‌كان واڵا بێت، چونكه ئه‌وان كاڵای خۆیان هه‌نارده ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت كاڵای خۆیان سەرف بكه‌ن".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: "ئه‌و ماوه‌یه‌ی دوایی له تاران بووین و له‌گه‌ڵ ئوتاخی ته‌عاونی ئێران پرۆتۆكۆلێكی لێكتێگهیشتمان مۆر كرد و پێمان گوتن ئایا سنووره‌كان له كاتی ریفراندۆم هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست ده‌بێت؟، ده‌بێت دانه‌خرێت، ئه‌وان گوتیان نه‌خێر ئه‌گه‌ر ئێوه پێویستتان به كاڵا نه‌بێت و واڵا دانه‌خه‌ن، ئه‌وا ئێمه زۆر پێویستمانه كاڵای خۆمان بنێرینه ده‌ره‌وه، واته ئه‌وان زیاتر پێویستییان به‌وه‌یه كاڵاكانی خۆیان بنێرنه ده‌ره‌وه له‌وه‌ی كه‌وا سنووره‌كان دابخه‌ن، بۆیه زۆرێك له كارخانهكانییان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی درێژخایه‌نییان هه‌یه و نابنه هۆكاری ئه‌وه‌ی كارخانهكانییان زه‌ره‌رمه‌ندبن، بۆیه داخستنی سنووره‌كان به رووی كوردستان له لایه‌ن توركیا و جمهوری ئیسلامیی ئێرانه‌وه زۆر دووره".
سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی ئه‌و هه‌نارده‌یه‌ی هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران بۆ كاڵاكانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه، شێخ مسته‌فا روونی ده‌كاته‌وه كه توركیا له پێش ئێرانه‌وه دێت و ده‌ڵێت "توركیا بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كۆنتڕۆڵكردووه و له هه‌موو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاڵای توركی هەیە، پاش كاڵاكانی توركیا كاڵاكانی ئێران دێت. توركیا ساڵانه له سنووری 10 ملیار دۆلار هه‌نارده‌ی كاڵا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئێرانیش نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلار كاڵا هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئانادۆڵو باسی له‌وه‌شكرد كه رێژه‌ی هاورده‌كردنی كاڵا له توركیا و ئێرانه‌وه زیادی كردووه، له‌و رووه‌وه رایگه‌یاند "ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر به ساڵانی 2015 و 2016 هاورده‌كردنی كاڵا له سنووره‌كانی توركیا و ئێرانه‌وه به‌ڕێژه‌ی 20 له‌سه‌د زیادی كردووه".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری گرانبوونی نرخی كاڵاكانیش له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان بازرگان ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ی ساردکەرەوەیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كۆگای گه‌وره‌یان هه‌یه نرخییان هیچ زیاد نه‌كردووه، بگره ئێستا شمه‌كێكی زۆر دێت و ره‌نگه داببه‌زێت، به‌ڵام ره‌نگه دوكاندارێك لێره و له‌وێ نرخ زیادبكات، ئه‌گه‌ر نا نرخه‌كان جێگیرین".