Seda Tolmaç,Erhan Cihan Ünal,Aladdin Mustafaoğlu
04 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2024
ئەنقەرە ــ AA
داھاتی ھەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی دراوسێ لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، بەڕێژەی ١١،٦ لەسەدا زیادی کردووە.
بەپێی ئەو داتایانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئەنجوومەنی ھەناردەکارانی تورکیا بە دەستی گەیشتوون، ھەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ ھەریەک لە ئێران، یۆنان، عێراق، جۆرجیا، سووریا و بولگاریا لە کانوونی دووەمەوە تا مانگی حوەزیران، گەیشتووەتە ١١ ملیار و ٦٣٠ملیۆن و ٥٠٣ ھەزار دۆلار.
ئەوەش لە کاتێکدایە ھەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ وڵاتانە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، گەیشتبووە ١٠ ملیار و ٤١٩ ملیۆن و ٨٦٧ ھەزار دۆلار.
زۆرترین ھەناردەی کاڵا و شتومەکی تورکیا بۆ وڵاتانی دراوسێ لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ عێراق بووە بە قەبارەی پێنج ملیار و ٣٥ ملیۆن دۆلار و ٦٩٧ ھەزار دۆلار.
بەوەش کۆی گشتی داھاتی ھەناردەکردنی کاڵا و شتومەکی تورکیا بۆ وڵاتان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی دوو لەسەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٢٥ ملیار و ٤٤٦ ملیۆن دۆلار.