Muhammet Ali Kemal
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2016
دامه‌زراوه‌ی کاروباری سڤیلی ئاسمانیی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌و سنووردارکردنانه‌ی له‌سه‌ر گه‌شته ئاسمانییه‌کان بۆ تورکیا هه‌بوون، هه‌ڵگیراون.
به‌پێی ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ی کە له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌که‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌رپرسانی تورکیا گره‌نتی گرتنه به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی زیاتریان داوه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش بڕیاردرا سنووردارکردن له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شتانه‌ی له رووسیاوه به‌ره‌و تورکیا ده‌چن له‌مڕۆوه هه‌ڵبگیرێت.
له‌دوای هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه شه‌وی 15ی تهمووز، کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی رووسیا رایانگه‌یاندبوو گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان بۆ تورکیا بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیی راگرتووه.