هه‌ولێر
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 10ی شوبات بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ره‌شید تاهیر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانگه و داموده‌زگا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا.
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان. بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم گوتی "حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به پێدان و دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام به‌هۆی پهسهننهكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌وانه نه‌كراوه، بۆیه ئێمه نه‌مانتوانیوه موچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكه‌ین."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.