Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
نیویۆرك - AA
له 75ـه‌مین خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گڵۆپدا، فیلمی "Three Billboards Outside Ebbing, Missouri" له لقی درامادا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت. فرانسیس ماكدۆرماند كه رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه له فیلمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژنی پێبه‌خشرا.
خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گڵۆپ (گۆی ئاڵتوونی) كه له لایه‌ن یه‌كێتیی راگه‌یاندنی بیانی هۆڵیوده‌وه ده‌به‌خشرێت و به هه‌واڵده‌ری ئۆسكار په‌سه‌ند ده‌كریت، به‌خشرایه براوه‌كانی.
رێوڕه‌سمی خه‌ڵات به‌خشینه‌كه كه له لایه‌ن ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئه‌مریكی، سێس مییهرسهوه پێشكه‌شكرا، دوای بانگه‌شه‌كانی ده‌ستدرێژی كه هۆلیودی هه‌ژاند تیایدا كه‌مپینی "Times up" ده‌نگیدایه‌وه كه دژ به ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌ستیپێكردووه.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له خانمان به جلی ره‌شه‌وه به‌شداریان كرد.
به مه‌به‌ستی دروستكردنی جیاوازی دژ به ده‌ستدرێژی سێكسی له پیشه‌سازی فیلم‌دا و نیشاندانی پشتیوانیان له قوربانیانی ده‌ستدرێژی سێكسی زۆرێك له خانمه ئه‌كته‌ره‌كان وه‌ك مێرل ستریپ، ئه‌نجه‌لینا جۆلی، ئیما ستۆن، ئیما واستن و شارۆن ستۆن به جلی ره‌ش به‌سه‌ر فه‌ڕشی سووردا رێ‌یان كرد و ژمارەیەک له ئه‌كته‌ره‌كان نیشانه‌ی "Times up"یان به‌ست.
له به‌شی درامادا، "Three Billboards Outside Ebbing, Missouri" له ده‌رهێنانی مارتن ماكدۆناغ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ده‌ست هێنا و فرانسیس ماكدۆرماند كه رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه له فیلمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژنی پێبه‌خشرا.
ئه‌كته‌ری به‌ریتانی گاری ئۆڵدمان له فیلمی "Darkest Hour"دا كه رۆڵی وینستون چه‌رچڵی بینیوه، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی به‌ده‌ست هێنا.
ده‌رهێنه‌ری مه‌كسیكی، گیلیرمو دیل تۆرۆ خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری بۆ فیلمی "The Shape of Water" پیبه‌خشرا و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بیانی به‌خشرا به "In the Fade " له ده‌رهێنانی فاتیح ئاكن.
- باشترین فیلمی (دراما): Three Billboards Outside Ebbing, Missouri
- باشترین فیلمی (موزیكی و كۆمیدی): Lady Bird
- باشترین فیلمی ئەنیمەیشن: Frances McDormand
- باشترین ئه‌كته‌ری پیاو له فیلمی (دراما): Gary Oldman
- باشترین ئه‌كته‌ری ژن له فیلمی (دراما): Frances McDormand
- باشترین ئه‌كته‌ری پیاو له فیلمی (موزیكی و كۆمیدی): James Franco
- باشترین ئه‌كته‌ری ژن له فیلمی (موزیكی و كۆمیدی): Saoirse Ronan
- باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی یاریده‌ده‌ر: Sam Rockwell
- باشترین ئه‌كته‌ری ژنی یاریده‌ده‌ر: Allison Janney
- باشترین ده‌رهێنه‌ر: Guillermo del Toro
- باشترین سیناریست: Three Billboards Outside Ebbing, Missouri
- باشترین موزیكی فیلم: This is Me
- باشترین فیلمی بیانی: In the Fade
براوه‌كانی خه‌ڵاته‌كه له بواری ته‌له‌ڤیزیۆندا به‌م شێوه‌یه بوو:
- باشترین زنجیره‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی (دراما): The Handmaid's Tale
- باشترین زنجیره‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی (موزیكی/كۆمیدی): The Marvelous Mrs. Maisel
- باشترین زنجیره‌ی كورتی ته‌له‌ڤیزیۆنی، یان فیلمی ته‌له‌ڤیزیۆنی : Big Little Lies
- باشترین ئه‌كته‌ری پیاو (مزیكی/كۆمیدی ته‌له‌ڤیزیۆنی): Aziz Ansari
- باشترین ئه‌كته‌ری ژن (مزیكی/كۆمیدی ته‌له‌ڤیزیۆنی): Rachel Brosnahan
- باشترین ئه‌كته‌ری پیاو (درامای ته‌له‌ڤیزیۆنی): Sterling K. Brown
- باشترین ئه‌كته‌ری ژن (درامای ته‌له‌ڤیزیۆنی): Elisabeth Moss
- باشترین ئه‌كته‌ری پیاو (كورته زنجیره‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی): Ewan McGregor
- باشترین ئه‌كته‌ری ژن (كورته زنجیره‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی): Nicole Kidman
- باشترین یاریده‌ده‌ری ئه‌كته‌ری پیاو (كورته زنجیره‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی، یان فیلم): Alexander Skarsgard
- باشترین یاریده‌ده‌ری ئه‌كته‌ری ژن (كورته زنجیره‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی، یان فیلم):Laura Dern