Övünç Kutlu,Muhammet Ali Kemal
30 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2018
نیویۆرک- AA
بە دابەزینی نرخەکەی بۆ خوار پێنج هەزارو ٨٠٠ دۆلار، دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین نزمترین نرخی لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە تا ئێستا، تۆمارکرد.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دراوی بیتکۆین نرخەکەی بۆ پێنج هەزارو ٧٩٠ دۆلار دابەزی، ئەوە نزمترین نرخی ئەو دراوەیە لە ١٢ی مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە.
بیتکۆین کە دوێنی لەسەدا ٤،٥ی نرخەکەی لەدەستدابوو، رۆژی سێشەممەش لەسەدا ٢،٧ دابەزینی بە خۆوە بینیبوو.
ساڵی ٢٠١٧ ساڵی زێڕینی دراوەکە بوو بەوەی کە لە سەدا هەزارو ٣٠٠ی نرخەکەی زیادیکردبوو، لە ١٧ کانوونی یەکەمدا تا ١٩ هەزارو ٨٩٢ دۆلار بەرزببوویەوە و بەو شێوەیەش بەرزترین نرخی خۆی تۆمارکردبوو.
لەو بەروارەوە تا ئێستا بیتکۆین لەسەدا ٧١ی نرخەکەی لەدەستداوە و لەسەرەتای ساڵیشەو تا ئێستا لەسەدا ٥٨ نرخەکەی کەمیکردووە.