Zana Natık Kerem
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
دراوی بیتكوین لە بازاڕەكاندا دابەزی و لە خوارووی هەشت هەزار دۆلارەوە مامەڵەی پێوە كرا.
دابەزینی نرخی بیتكوین لە بازاڕەكاندا دوای ئەوە دێت كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، كۆمپانیای تویتەری ئەمریكی رایگەیاندبوو كە لە ئەمڕۆوە، چی دیكە كار بۆ راگەیاندن و پڕۆپاگەندەكردنی بۆ ئەو دراوە ناكات.
لە كاتژمێری 06:35 خولەك دراوی بیتكوین لە بازاڕەكاندا بە رێژەی لەسەدا 6،74 دابەزی و بە 7925،7 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە.
هەروەها نرخی دراوی ئەیسریۆم بەهەمان شێوە لە بازاڕەكاندا بە رێژەی لە سەدا 12،67 دابەزی و گەیشتە 462،75 دۆلار.
هاوكات دراوەكانی ریپل و بیتكوین كاش بە رێژەی لە سەدا 9،76 و لە سەدا 8،61 دابەزین و بە 0،57 دۆلار و 896،53 دولار مامەڵەیان پێوە كرا.