Deniz Çiçek Palabıyık
01 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
ئاستی ئابووریی تورکیا لەسەر بنەمای ساڵانە لە میانی چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی ٢١،٧ لەسەدا گەشەی کردووە، ئەوەیش ئاماژەیە بۆ باشبوونی یەکێک لە ئابوورییەکانی کۆمەڵەی (G20) لە لێکەوتە نەرێنییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
دەزگای ئاماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئاستی گەشەسەندنی ئابووریی تورکیا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە چارەکی یەکەمی بەرێژەی ٧،٢ لەسەدابووە
بەپێی راگەیەندراوەکە، کۆی بەرھەمەمی خۆماڵی لە چارەیەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێژەی ٤٥،٨ لەسەدا لە کەرتی خزمەتگوزارییەکان و بەرێژەی ٤٠،٥ لەسەدا لە کەرتی پیشەسازیی بەرزبوونەتەوە و ھەروەھا خواستیش لەسەر بەرھەمی خۆماڵی و جیھانیی لە بەرکارھێنەر باشبووە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە بەرھەمی خۆماڵی لەسەر بنەمای ساڵانە لە چالاکییەکانی پیشەیی و کارگێڕی و چالاکییە خزمەتگوزاییەکان بەڕێژەی ٣٢ لەسەدا و ٢٥،٣ لەسەدا لە زانیارییەکان و پەیوەندییەکان و ٨،٥ لەسەدا لە کارگێڕی گشتیی، فێرکردن و تەندروستیی بەرزبوونەتەوە.
ھەروەھا لەسەر بنەمای وەرزی، کۆی بەرھەمی خۆماڵیی تێکڕای وەرزەکان بە بەروارد لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە بە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، بەرێژەی ٠،٩ لەسەدا بەرزبووەتەوە.
بەھای کۆی بەرھەمی خۆماڵی لەسەر بنەمای ساڵانە لە میانی چارەکی رابردوودا، گەیشتووەتە یەک تریلیۆن و ٥٨١ ملیار لیرە (١٨٨ ملیار و ٥٦٦ ملیۆن دۆلار).
ھەروەھا لە چارەکی دوومی ئەمساڵدا، خەرجی بەکارھێنانی کۆتایی بۆ خێزانە نیشتەجێبووەکان بەڕێژەی ٢٢،٩ لەسەدا بەرزبووەتەوە و بەکارھێنانی کۆتایی گشتیییش بەرێژەی ٤،٢ لەسەدا زیادیکردووە و ھەروەھا ھەناردەکردنی کەلوپەل و خزمەتگوازرییەکان بەڕێژەی ٥٩،٩ لەسەدا زیادی کردووە.