Esat Fırat
27 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2026
دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بازرگانیی بەریتانیا (UKMTO) بڵاوی کردەوە، کەشتیەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورموز بە تەنێکی نەناسراو کراوەتە ئامانج، ئەو ئاگرەی بەهۆی هێرشەکەوە لەسەر کەشتیەکە کەوتووەتەوە، کۆنترۆڵ کراوە.
لەو ڕاگەیاندراوەی لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی دەستەکەدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە ئاگادارییەک لەبارەی ڕووداوێکی دەریایی لە گەرووی هورموز گەیشتووەتە دەستیان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن دەسەڵاتە ناوخۆییەکانەوە گوازراونەتەوە، تەنێکی نەناسراو بەر نەوتهەڵگرەکە کەوتووە و، بەهۆیەوە ئاگر لەسەر کەشتییەکە کەوتووەتەوە و، دواتر کوژێندراوەتەوە.
باس لەوەیش کراوە کە ستافی کەشتییەکە سەلامەتن و، ڕووداوەکەش نەبووەتە هۆی دروستبوونی هیچ جۆرە کاریگەرییەکی ژینگەیی.