یادکردنەوەی رۆژنامەنووس هێرش سەنگەری کە بەکۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
دوای ئەوەی رۆژی سێشەممەی رابردوو، رۆژنامەنووس هێرش سەنگەری دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان کۆچی دوایی کرد، ئەمرۆ لە شاری سلێمانی لەلایەن هاوڕێ و هاوپیشەکانییەوە رێوڕەسمێکی یادکردنەوەی پرسەئامێزی بۆ رێکخرا.