کچێکی سلێمانی بۆ پێنجەمین جار لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوانی خولی پاسکیلسواریی عێراق
پاڵەوانێتی پاسکیلسواریی عێراق لە شاری سلێمانی دەستی پێ کرد و لە یەکەم قۆناغدا بڕینی ٣٥ کم بۆ کچان لەخۆدەگرێت و تیایدا وەرزشوانێکی شاری سلێمانی لە یانەی نەورۆز، بەناوی سۆز دڵشاد یەکەمی بەدەست هێنا.