قەڵای شووش؛ ئاوێتەبوونی سروشت و مێژوو لە ئاکرێ
قەڵای شووش کە لەسەر لووتکەی شاخێکی ستراتیژیی لە دەوروبەری قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک هەڵکەوتووە، یەکێکە لە قەڵا دێرین و سەرنجڕاکێشەکان کە گەیشتن پێی پێویستی بە سەرکەوتنێکی نزیکەی یەک کاتژمێریی هەیە بەناو شوێنەوارە مێژووییەکاندا.