دادگایه‌كی یۆنان پارتی كازیوه‌ی زێڕین كه پارتێکی په‌ڕگیری راستڕه‌وه به "رێكخراوی تاوان" له‌قه‌ڵه‌مدا
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ئه‌سینا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پارتی كازیوه‌ی زێڕین كه زیاتر له پێنج ساڵه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌رده‌وامه رایگه‌یاند كه ئه‌م پارته "رێكخراوی تاوان"ه و بڕیاری دا سه‌رۆكی پارته‌كه، نیكۆس میهالۆلیاكۆس و شه‌ش ئه‌ندامی پارته‌كه به‌تۆمه‌تی "به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تاوان" و ١٨ تۆمه‌تباری دیكه به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تاوان" حوكم بدات.