بەهۆی بارانبارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە دهۆک دروست بوو
بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارینی زۆر لە بەیانی ئەمڕۆوە، هاتوچۆ لە چەندین شەقامی سەرەکیی پارێزگای دهۆک پەکیکەوت، بەتایبەت لە سنووری قەزای سێمێل، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو بووە هۆی داخرانی ڕێگای سەرەکیی نێوان دهۆک و زاخۆ بۆ ماوەیەکی کاتی بەڕووی شۆفێراندا.