تۆمار کراوە بە ناوی دامەزراوەی نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی بەرگریی ئانادۆڵو و ڕومەلی
مستەفا کەماڵ ئاتاتورک
*پەیڕەوی دامەزرانی ئاژانسی ئانادۆڵو

سەردار كاراگۆز، لە ٢٤ی ئایاری ١٩٨١دا لە ساکاریا لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی بەشی زانستە سیاسییەکان له زانکۆی بیلگی له ئیستانبوڵ، لە هەمان زانکۆ و لە بواری یاسای مافەکانی مرۆڤدا ماستەری بەدەستهێنا. دواتر لە زانکۆی نیو سکوڵ لە ئەمریکا، دووهەمین بڕوانامەی ماستەری لە بواری خوێندنی میدیا بهدهستهێنا.
لە ساڵی ٢٠٠٧دا دەستی بە کاری میدیایی کرد و لە ساڵی ٢٠٠٨هوه لە گرووپی میدیایی تورکواز بەردەوام بووە له كار كردن. لە ساڵی ٢٠١٠دا لە نیویۆرک تایمزدا کاری کردووە. دوای گەڕانەوەی بۆ تورکیا، وەک بەڕێوەبەری بهشی هەواڵە دەرەکییەکان لە ڕۆژنامەی سەباح دەستبەکار بوو. پاشان ئەرکی سەرنووسەری دامەزرێنەری ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی ئەستۆ گرت.
لە ساڵی ٢٠١٨دا بووە سەرنووسەری کەناڵە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکانی TRT و لە ساڵی ٢٠٢٠دا وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتی TRT بۆ بڵاوکراوە نێودەوڵەتییەکان كاری كردووه.
كاراگۆز لە ٧ی نیسانی ٢٠٢١ەوە تا ئیستا، وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو کە ئاژانسی هەواڵی جیهانیی تورکیایە، بەردەوامە لە کارەکەی.
لە چوارچێوەی دیدگای كاری ڕۆژنامهوانی نێودەوڵەتییدا، لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا بە جێگری سەرۆکی یەکێتیی ئاژانسەکانی هەواڵی ئاسیا-پاسیفیک (OANA) و، لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا وەک سەرۆکی خولی ئیستای یەکێتیی ئاژانسە هەواڵیە تورکیەکان (ATNA) هەڵبژێردراوە.
كاراگۆز له ئەیلوولی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا، ئەرکی سەرۆکایەتی یەکێتیی ئاژانسە هەواڵییەکانی باڵکان-باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا (ABNA-SE) بەڕێوە دەبات.
سهردار كاراگۆز زمانی ئینگلیزی زۆر به باشی دەزانێت و، خولیای یارییهكانی باسکە، خلیسکێنهی سەر بەفر، ئەسپسواری و بەلەمهوانی ههیه.
یوسف ئۆزهان، لە ساڵی ٢٠١٠دا بەشی سیستمەکانی زانیاریی بەڕێوەبردنی لە زانکۆی بۆغازئیچی تهواو كردووه، لە ساڵی ٢٠١٢دا لە زانکۆی جۆرج تاون لە واشنتۆن دی سی، ماستەری لە بواری پەیوەندی، کلتوور و تەکنەلۆجیا بەدەستهێناوە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١١-٢٠١٢دا، لە هەمان زانکۆدا توێژینهوهی لەسەر ئاستی ماستەر سهبارهت به ڕۆڵی ئامڕازەکانی میدیای نوێ لە پەیوەندیە سیاسییەکانی ئەمریکادا ئەنجامداوە. ههروهها وەک یاریدەدەری توێژەر لە بابەتی پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەمریکا، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و جەنگی ناوخۆی سووریا کاری کردووە، نووسین و شیکارییەکانی لە ڕاگهیاندن و دهزگا جیاوازهکاندا بڵاوکراونەتەوە. له ئێستادا ئۆزهان بەردەوامە لە خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی مەڕمەڕە.
یوسف ئۆزهان، لە ساڵی ٢٠١٢دا وەک سەرنووسەری هەواڵە دەرەکییەکان لە ڕۆژنامەی ستار دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی کرد، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٦دا بەڕێوەبەری هەواڵە دیجیتاڵییەکان بوو لە TRT World، دواتر تا ساڵی ٢٠١٨ سەرنووسەری گرووپی دیجیتاڵی تورک میدیا بوو. پاشان گەڕاوەتەوە بۆ TRT و وەک ڕێکخەری کەناڵی دیجیتاڵی لە پەخشی هەواڵە نێودەوڵەتییەکانی TRTدا کاری کرد.
ئۆزهان لە نیسانی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتیی و سەرنووسەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو کار دەکات.
ئۆغوز ئهنیس پێرو، لە ساڵی ١٩٨١دا لەدایکبووە، بەکالۆریۆسی لە کارگێڕی کار و ماستەری لە بواری ژمێریاریی و داراییدا تەواو کردووە. لە ئێستادا لە بەرنامەی دکتۆرای کارگێڕی کاردا بەردەوامە لە کارکردن لەسەر تێزی دکتۆراکەی دەربارەی "کۆکردنەوەی جەماوەریی پشکەکان (Equity Crowdfunding)". ناونیشانی پسپۆڕی ژمێریاری یاسایی (CPA) و مۆڵەتی دەستەی بازاڕی سەرمایە (SPK) ی بەدەستهێناوە.
ئۆغوز ئهنیس پێرو، کاری پیشەیی لە کۆمپانیای تورکسات (Türksat) بۆ پەیوەندییە مانگی دەستکردەکان وKablo TV دەستپێکرد و، ههر لهوێ بۆ ماوەی ١٦ ساڵ لە بەشە کارگێڕیی و دارایییەکاندا چەندین ئەرکی جیاوازی گرتووهته ئەستۆ و، بۆ ماوەی حهوت ساڵ وەک بەڕێوەبەری بوودجە و کۆنترۆڵی دارایی کاری کردووە.
لە نیسانی ٢٠٢١ەوە، لە ئاژانسی ئانادۆڵودا وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی كار دهكات و، خاوەنی ئەزموونێکی زۆره لە بوارەکانی ژمێریاریی، دارایی، بەڕێوەبردنی بوودجە، سەرچاوە مرۆییەکان، پەیوەندییە دامەزراوەییەکان، پەیوەندییەکانی وەبەرهێنەران، به بازاڕکردن، مەشق و ڕاهێنان، تەکنەلۆجیای زانیاریی، بەڕێوەبردنی ستراتیجی، پرۆسەکانی کار و بەڕێوەبردنی ئهدای کاركردن.
ئۆغوز ئهنیس پێرو خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.