لە لوتکەی تاران سەرکردەکان چیان گوت ؟

دوای کۆتاییهاتنی لووتکەی سێقۆڵیی تورکیا-ئێران-رووسیا کە لە تاران پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو، راگەیەنراوێکی هاوبەش بڵاوکرایەوە. له‌ راگه‌یه‌نراوه‌کەدا، جه‌خت له‌ باوه‌ڕبوون به‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ناكۆكییه‌كانی سووریا به‌ په‌نابردنه‌ به‌ر بژارده‌ی سه‌ربازیی چاره‌سه‌رناكرێن و له‌ رێگای پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه‌ ده‌تواندرێت كۆتایی به‌ ناكۆكییه‌كان بهێندرێت. هەروەها بڕیار لەسەر ئەوە درا، تورکیا، رووسیا و ئێران بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ رۆحییەتی هاریکاریی ئاستانادا دۆخی ئیدلب تاوتوێ بکەن. هەر لە راگەیەنراوەکەدا، جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و رێگریی لە لاوازکردنی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ کرایەوە.

07.09.2018