ئەلعەزیز
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بولەند ئارنچ بهشداری پرۆگرامێكی کەناڵێکی تهلهفزیۆنمی ناوەخۆی توركیای كرد.
ئارنچ لە وهڵامی پرسیاریکدا سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەرکۆمار گوتی: "رەجەب تەیب ئەردۆغان بە دەنگێکی زۆرەوە لە خولی یەکەم ھەڵدەبژێردرێ."
لە بارەی ئەوەی کە لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەردۆغان بۆ سەرکۆماری تورکیا کام سیاسەتمەدار دەبێ بە سەرۆکی پارتەکە ئارنج گوتی: "ئەردۆغان سەرکردەیەکی سەرکەوتووە و ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە سیاسەتێکی بوێرانە پەیرەو دەکا. کاتێک ئەردۆغان لە پارتەکە نەما ئێمە نابێ دایخەین و کەسانی بە توانا ھەن کە دەتوانن پارتەکە بەرەو سەرکەوتنی زیاتر ببەن."
لە وهڵامی پرسیاری ئەوەی کە دەنگۆی ئەوە ھەیە خۆی ببێته سەرۆکی پارتەکە، ئارنچ گوتی: "ھەموو شتێک چارەسەری ھەیە، من داوای ئهم پۆستهم نهكردووه."
لە پرسیارێکی دیکە سەبارەت بەوەی کە عەبدوڵا گوڵ ئەندام پەرلەمان نییە و بەو ھۆیەوە ناتوانرێ ببێ بە سەرۆکوەزیران، ئارنچ گوتی: "گەر عەبدوڵا گوڵ لە لایەک دانێین کەسانی دیکەی بە بەھرە ھەن کە دەتوانرێ ئەو ئەرکەی پێ راسپێردرێ و حکومەتی نوێ دامەزرێنێ. لە گەڵ بەستنی کۆنگرە سەرۆکی گشتی پارتەکەمان دەست نیشان دەکەین ھەر ئەویش دەبێ بە سەرۆکوەزیران."
ئارنچ جەختی لەوە کردەوە کە لە بریاری دەستووری ناوخۆیی پارتەکە کەسێک لە دوای سێ جار دیسان خۆی کاندید ناکاتەوە و گوتی: "٤٠ ساڵە لە نێو سیاسەتم، دەمەوێ پشوویەک بدەم، ٣ تا ٤ ساڵە دەڵێم کە دوای ھەڵبژاردنی ٢٠١٥ پشوو دەدەم، ئەمە بڕیاری تاکە کەسی خۆمە و پەیوەندی بە کەسەوە نییە. لە ئانکێتی سەرۆکی گشتی پارتەکەم پرسیاری ئەوە لێکرا کە بڕیاری ئەوەی دوایی سێ جار کاندیدبوونەوە بمێنی یاخود نا، من پێیانم گوت کە لە گەڵ مانەوەی ئەو بریارەمە. لە دوایی ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٥ واز لە سیاسەت دههێنم لە ناو پارتەکە ئەرکێکی کارام ناوێ لەبەر ئەوەی پێویستیم بە پشووە. لە ناو ئاکپارتی کەسانی سەرکەوتوو ھەن کە دەتوانن پارتەکە بەرێوە بەرن و لە دەسەڵات بمێننەوە."