قودس ــ AA
فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ھێزەکانیان بەشدارییان لە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نەکردووە.
باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تەل ئەبیب لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێز سەربازییەکانی فەڕەنسا بەشدارییان لەو ھێرشانە نەکردووە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە سەر ئێران.
ڕاشیگەیاندووە کە بەرگریی لە هێزەكانیان لە ناوچەکە دەکەن.
باسی لەوەش کردووە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی فەڕەنسا، ڕێگریی لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کردووە کە لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوو.