سوپای ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر خاڵێکی حزبوڵڵا لە لوبنان

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان.

قودس ــ AA

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانیان ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان.

ڕاشیگەیاندووە، خاڵەکە، لەلایەن حزبوڵڵاوە، بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی ھێرش و بەرگریی بەکارھێنراوە.

تا ئێستا حزبوڵڵای لوبنان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.