غەززە - AA
لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەو کەسانەی لە کەرتی غەززە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون، لانیکەم ٢٠ هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و ٢٤٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیاریەی لە سەرچاوە تەندروستییەکانەوە دەستکەوتووە، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئەو کەسانەی لە نزیک ڕێڕەوی نێتزاریم لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە هێرشەکەدا لانیکەم ٢٠ هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و ٢٤٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.