ئەنقەرە ــ AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ھەڕەشەکانی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە زیاتر کردووە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فرێدریش مێرز ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ھەروەھا پەیوەندیە دووقۆڵییەکان و پرسە ھەرێمییەکان تاوتوێ کراون.
باسی لەوەش کردووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوەداوە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ھەڕەشەکانی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە زیاتر کردووە و ھۆشداری ئەوەشی داوە کە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ڕووی کۆچ و ئەگەری دزەکردنی ئەتۆمی، زیان بە ناوچەکە و ئەوروپا دەگەیەنێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە ئەتۆمییەکان لەگەڵ، ئەنجامدانی گفتوگۆیە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەكەی ھەوڵەکانی خستووەتەگەڕ لە پێناو ھێورکردنەوەی دۆخەكە و ڕاشیگەیاندووە کە ھەوڵەکانی تورکیا لەو بارەیەوە بەردەوام دەبن.