تاران - AA
لە درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێراندا بۆ سەر یەکتری، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر زانکۆی ئیمام حوسێن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تاران.
بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەکانی ناوچەکەوە دەستیکەوتووە، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر زانکۆی ئیمام حوسێن سەربە سوپای پاسداران، کە دەکەوێتە نزیک گەڕەکی حەکیمیە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تاران.
دوای هێرشەکە دووکەڵ لە ناوچەکە بەرزبووەوە.