ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی ئەو ھەوڵانەیان تاوتوێ کرد کە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران خراونەتەگەڕ.
ژمارەیەک سەرچاوە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە ھاکان فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وانگ یی قسەی کردووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەو ھەوڵانەی کە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران خراونەتەگەڕ، تاوتوێ کراوە.
باسیان لەوەش کرد کە ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی دۆخی کەرتی غەززە.