کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان..لە٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٤ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٤ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٥٤ لە هەولێر، یەک لە ئیدارەی گەرمیان، شەش لە ئیدارەی راپەڕین و سێ لە هەڵەبجە بووە.

Sarmand Hameed  | 09.07.2020 - نوێکردنەوە : 10.07.2020
ھەرێمی کوردستان..لە٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٤ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە

Arbil
هەولێر - AA 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٤٧٠ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٩٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٤٧ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٧٤٩ لە هەولێر، ٧١٢ لە سلێمانی، ٦٧٦ لە دهۆک، ١٨٦ ‌لە گەرمیان، ١١٧ لە راپەڕین و ٣٠ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٢٩٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 


لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە: 

- پارێزگای هەولێر، ١٠٦ تووشبوو و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

- پارێزگای سلێمانی، ١٨٣ تووشبوو و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە: 

شاری سلێمانی، ١٠٧ تووشبوو و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

ئیدارەی گەرمیان، ٥٦ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

ئیدارەی راپەڕین، ٢٠ تووشبوو. 

- پارێزگای دهۆک، سێ تووشبوو. 

- پارێزگای هەڵەبجە، شەش تووشبوو. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٤ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٥٤ لە هەولێر، یەک لە ئیدارەی گەرمیان، شەش لە ئیدارەی راپەڕین و سێ لە هەڵەبجە بووە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٥٤ هەزار و ٤٦٥ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٧ هەزار و ٨٥٧ لە هەولێر، ٥٠ هەزار و ٥٤٠ لە سلێمانی، ٣٤ هەزار و ٧٤٠ لە دهۆک و هەزار و ٣٢٨ لە هەڵەبجە بووە. 


لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٧ هەزار و ٥٦٧ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٦ هەزار و ٥١٥ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٤٦٢ هاووڵاتیی لە ٢٦ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ١٤٣ لە هەولێر، ١٩٥ لە سلێمانی و هەزار و ١٢٤ لە دهۆکە. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤١٠ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون. 

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە هەشت هەزار و ٧٢٦ تووشبوو کە دوو هەزار و ١١٤ لە هەولێر، شەش هەزار و ١١٢ لە سلێمانی، ٢٦٠ لە دهۆک و ٢٤٠ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٢٩٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٤٦ لە هەولێر، ٢٤٤ لە سلێمانی و چوار حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و سێ هەزار و ٧٢ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبووەتەوە کە هەزار و ٣٦٩ لە هەولێر، هەزار و ٤٠٨ لە سلێمانی، ١٧٣ لە دهۆک و ١٢٢ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا پێنج هەزار و ٣٦٠ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٦٩٩ لە هەولێر، چوار هەزار و ٤٦٠ لە سلێمانی، ٨٧ لە دهۆک و ١١٤ لە هەڵەبجەیە. 


وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın