تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٨٦٠ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٦٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) و ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Heman Hussein Yaseen  | 24.10.2020 - نوێکردنەوە : 26.10.2020
ھەرێمی کوردستان.. ٨٦٠ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٦٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) و ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٦٨ ھەزار و ٤٤ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە دوو ھەزار و ٢٨٩ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و نۆ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و، دەرەنجام ٨٦٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

پارێزگای ھەولێر، ٣٣٠ تووشبوو، چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای سلێمانی، ١٠٩ تووشبوو، شه‌ش حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان، ٢٨ تووشبوو.

پارێزگای دھۆک، ٣٨٣ تووشبوو، ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای ھەڵەبجە، ١٠ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٥٤ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە و، ھاوکات لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٦٠٠ ھەزار و ٩٦٣ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٦٨ ھەزار و ٤٤ تووشبوو کە ٢٤ ھەزار و ٥٤٣ لە ھەولێر، ٢٠ ھەزار و ٩٧٠ لە سلێمانی، ٢٠ ھەزار ٢٣٠ لە دھۆک و، دوو ھەزار و ٣٠١ لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا دوو ھەزار و ٢٨٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٦٦٧ لە ھەولێر، ھەزار و ١٢٥ حاڵەت لە سلێمانی، ٤١٧ لە دھۆک و لە ٨٠ حاڵەت ھەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن