تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٤٣ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

لە ھەریەک لە پارێزگاکانی ھەولێر، شەش حاڵەت، سلێمانی چوار حاڵەت و، دھۆک ٣٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

Heman Hussein Yaseen  | 16.01.2021 - نوێکردنەوە : 17.01.2021
ھەرێمی کوردستان.. ٤٣ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (19-COVID) و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٠٤ ھەزار و ٩٦٤ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە سێ ھەزار و ٤٣٦ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە کە تیاییدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی سێ ھەزار و ٨٣٣ پشکنین، ٧٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، ھاوکات لەو ژمارەیەش سێ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

لە ھەریەک لە پارێزگاکانی ھەولێر، شەش حاڵەت، سلێمانی چوار حاڵەت و، دھۆک ٣٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

لە بەشێکی راگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٧٧ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە و، گەڕاونەتەوە نێو خێزانەکانییان.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٤ ھەزار و ٩٦٤ تووشبوو، لەنێویاندا سێ ھەزار و ٤٣٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın