کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. هه‌زار و ١٢٩ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

- وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٢٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

Heman Hussein Yaseen  | 11.04.2021 - نوێکردنەوە : 12.04.2021
ھەرێمی کوردستان.. هه‌زار و ١٢٩ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٢٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی نۆ ھەزار و ٤١٤ پشکنین، هه‌زار و ١٢٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ لە سلێمانی ٤٢٣ حاڵەت، دھۆک ٣٣٣ حاڵەت، ھەولێر ٣٠٢ حاڵەت، گه‌رمیان ٤٨ حاڵه‌ت و هه‌ڵه‌بجه‌ ٢٣ حاڵه‌ت.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە شه‌ش حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، سێ حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك، یه‌ك حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی و یه‌ك حاڵه‌تیش له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٠ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٣٢ ھەزار و ٢٧٠ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٧٨٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن