کۆڤید- ١٩

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئیسپانیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە حەوت هەزاری تێپەڕاند

له‌ ئیسپانیا له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨١٢ كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا..

Şenhan Bolelli  | 30.03.2020 - نوێکردنەوە : 31.03.2020
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئیسپانیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە حەوت هەزاری تێپەڕاند

Madrid

مەدرید - AA

وەزارەتی تەندروستیی ئیسپانیا دوایین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی دوایین ئامار تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨١٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە ئیسپانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٣٤٠ کەس.

ئیسپانیا لەڕووی ژمارەی قوربانییانەوە لە ریزبەندی دووەمدایە و دوای ئیتاڵیا دێت.

هەروەها تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش هەزار و ٣٩٨ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراون و کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٨٥ هەزار و ١٩٥ کەس بەم شێوەیە لە رووی ژمارەی تووشبوانەوە دوای ئەمریکا کە ١٤٣ هەزار و ٧٢ حاڵەت و ئیتاڵیا کە ٩٧ هەزار و ٦٨٩ حاڵەتی تووشبوونیان لێ تۆمار کراوە، بەپلەی سێیەم دێت.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، مەدریدی پایتەخت زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) هەیە و تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١٠ کەس لەو شارە بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی قوربانییانی کۆرۆنا لە مەدرید، گەیشتووەتە سێ هەزار و ٣٩٢ کەس.

ئەمە جگە لەوەی لە دوێنێوە هەزار و ٤١٣ حاڵەتی نوێ تۆمارکراون و ژمارەی حاڵەتەکان گەیشتوەتە هەزار و ٩٠ کەس.

حکوومەتی ئیسپانیاش بڕیاری زیادکردنی رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای داوە و لە سبەینێوە تەواوی ئەو چالاکییە ئابوورییانەی گرنگ نین بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێن، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی ئیسپانیادا بڕیاری لەو شێوەیە دەربکرێت.

بەپێی راگەیاندنەکانی ئەو وڵاتەش ئەگەر تەواوی چالاکییە ئابوورییەکانی ئیسپانیا بوەستێندرێن، ٤٩ ملیار یورۆ زیان بەو وڵاتە دەگات و ئایندەی ٢٤٠ هەزار کۆمپانیای بەرهەمهێنانیش دەکەوێتە مەترسییەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın