٣٩٢ ههزار و ٤٨٨ كهسی دیكه له هیندستان تووشی كۆرۆنا بوون
Ankara
ئهنقهره - AA
له هیندستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٩٢ ههزار و ٤٨٨ كهس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هیندستانەوە بڵاوکراوەتەوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٩٢ ههزار و ٤٨٨ حاڵەت تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٦٨٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ١٩ ملیۆن و ٥٥٧ هەزار و ٤٥٧ کەس، کۆی ژمارەی ئەوکەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢١٥ هەزار و ٥٤٢ کەس. ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٣٤٩ هەزار و ٦٤٤ کەس.
حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هیندستان کە لە مانگی نیساندا رووی لە هەڵکشان کرد، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
لە هیندستان ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە لە چواری نیساندا، ١٠٠ هەزاری تێپەڕاند و لە ١٥ی نیساندا، ٢٠٠ هەزار و لە ٢١ی نیسان-یشدا، ٣٠٠ هەزار و لە ٣٠ی نیسانیشهوه، ٤٠٠ هەزاری تێپەڕاندووە.
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە هیندستان، ژمارەی ئەو کەسانەی رۆژانە بەو پەتا جیهانگیرییە گیان لەدەست دەدەن لە بەرزبوونەوەدایە و لە ٢٠ نیساندا، دوو هەزار و لە ٢٧ی نیسانیشەوە، سێ هەزاری تێپەڕاندووە.
هیندستان لەئێستادا ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهانی گرتووە لە تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی رۆژانە لە تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەوکەسانەی دژ بەو پەتایە ڤاکسینیان وەرگرتووە گەیشتووەتە ١٥٦ ملیۆن و ٨١٦ هەزار و ٣١ کەس.
لە دوای ئەمریکا و چین، هیندستان لە ریزبەندی سێیەمدایە لە رووی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.
بۆ ئەوەی وەرگرتنی ڤاکسین کاریگەرتر بێت لە راگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لەمڕۆوە دەستدەکرێت بە پێدانی ڤاکسین بەو کەسانەی تەمەنیان لەنێوان ١٨-٤٥ ساڵیدایە.