کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا حەوت هەزاری تێپەڕاند

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٦٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٠٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 04.07.2020 - نوێکردنەوە : 06.07.2020
هەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا حەوت هەزاری تێپەڕاند

Arbil

هەولێر - AA 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٦٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٠٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٦٩ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٣٠٥ لە هەولێر، ٥٤٦ لە سلێمانی، ٤٨٤ لە دهۆک و ٢٣٤ ‌لە گەرمیان بووە، دەرەنجام ٢٠٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە: 

- پارێزگای هەولێر، ٢٥ تووشبوو. 

- پارێزگای سلێمانی، ١٧٦ تووشبوو و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە: 

شاری سلێمانی، ١٠٨ تووشبوو و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

ئیدارەی گەرمیان، ٦٨ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

- پارێزگای دهۆک، سێ تووشبوو. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦٨ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٣٢ لە هەولێر، ١٨٣ لە سلێمانی، شەش لە ئیدارەی گەرمیان، ١١ لە دهۆک و ٣٦ لە هەڵەبجە بووە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٤٢ هەزار و ١٩٠ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٤ هەزار و ٧٥ لە هەولێر، ٤٥ هەزار و ٤٢٢ لە سلێمانی، ٣١ هەزار و ٥٨٥ لە دهۆک و هەزار و ١٠٨ لە هەڵەبجە بووە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٦ هەزار و ٨٨٢ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٥ هەزار و ٥٨٢ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٣٠٠ هاووڵاتیی لە ٢١ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٥١٤ لە هەولێر، ٢٢٢ لە سلێمانی و ٥٦٤ لە دهۆکە. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٤ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون. 

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٤٨ تووشبوو کە هەزار و ٥٩٧ لە هەولێر، پێنج هەزار و ٦٧ لە سلێمانی، ١٨٦ لە دهۆک و ١٩٨ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٢٤٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٢٩ لە هەولێر، ٢٠٧ لە سلێمانی و چوار حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و دوو هەزار و ٥٣٩ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبووەتەوە کە هەزار و ١٤ لە هەولێر، هەزار و ٢٦٩ لە سلێمانی، ١٥٥ لە دهۆک و ١٠١ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار و ٢٦٩ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٥٥٤ لە هەولێر، سێ هەزار و ٥٩١ لە سلێمانی، ٣١ لە دهۆک و ٩٣ لە هەڵەبجەیە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın